كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات ئاشكرا دەکرێت


كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی رایگەیاندووە، كۆتایی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەكرێت.

كەناڵی كوردستان تیڤی، زمانحاڵی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردەوە، بەگوێرەی زانیارییەكانیان، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەكرێ و سەرەتاش لەم هەفتەیەدا فەرمانبەرانی وەزارەتی تـەنـدروسـتی مووچە وەردەگرن.

پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو 25ی مانگێك مووچەی دابەش دەكرد، بەڵام ئەم مانگە بڕیاربوو 27ی مانگ كە رۆژی یەكشەممە بوو مووچە دابەش بكرێت، بەڵام هێشتا مووچە دابەش نەكراوە، ئەوەش لە كاتێكدایە هێشتا مووچەی مانگی رابردووی خانەنشینان دابەش نەكراوە.




PM:09:46:28/02/2022