ئۆجەلان: تا كۆتایی شەڕی داعش دەكەین
محه‌مه‌د ئۆجەلان برای عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆكی بەندكراوی پەكەكە، دوێنێ دوو شەممە چوونەتە دورگەی ئیمراڵی چاویان بە ئۆجالان کەوتوە و گفتوگۆیان لەسەر دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان کردوە، ئۆجالان پەیامی ناردوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.
محه‌مه‌د ئۆجەلان، دوای گەڕانەوەی لە زیندانی ئیمرالی رایگەیاند، "ئۆجەلان لەبارەی داعشەوە قسەی کرد و گوتی تا کۆتایی شەڕی داعش دەکەین، هاوکات شەڕی ئەوانەش دەکەین، کە لە پشت داعشەوەن".
هه‌ریه‌کە له له محه‌مه‌د ئۆجالان برای عه‌بدوڵڵا ئۆجالان وه‌سیسه مه‌زلوم دینج خالس پۆریاز کوڕی شێخ موس پۆریاز و که‌مال پۆریاز نه‌وه‌که‌ی ته‌مه‌ن (4)ساڵی و ره‌مه‌زان کارسو برای جما عه‌لی کارسو به‌ئامانجی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ که‌سوکاریان چوونه ئیمراڵی و دوای گه‌رانه‌وه‌یان محه‌مه‌د ئۆجالان قسەی بۆ ڕاگەیاننەکان کرد.
محه‌مه‌د ئۆجالان رایگه‌یاند" که به‌رده‌وام داوای دیداری ئه‌وان دواده‌خرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ته‌نیا نیو کاتژمێر مۆڵه‌تیان هه‌یه چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ زیندانیان ئه‌نجام بده‌ن، دەو‌ڵه‌تی تورک به‌رپرسیاری ئه‌مه‌یه، بۆیه ده‌بێت پێداویستییه‌کان ده‌وڵه‌ت جێ به‌جێ بکات، که‌م کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی چاوپێکه‌وتن یاسایی نیه و ناعه‌داله‌تییه".
AM:10:09:22/07/2014