سەرۆکی هەرێم و ئەردۆغان كۆبوونەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ لە په‌راوێزی دووەم کۆڕبه‌ندی (دیبلۆماسی ئەنتاڵیا)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كۆبۆوە، بەڵام تائێستا ھیچ وردەکاری و زانیارییەک لەسەر ناوەرۆکی دیدارەکە بڵاونەکراوەتەوە.

پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان، نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەربارەی دۆخی سیاسی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕ و دۆخی ئۆكرانیا و دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، کۆبۆوە. 


PM:04:05:12/03/2022