سەدر: تێوەگلانی عێراق لە ململانێکان پێشینەیەکی مەترسیدارە

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت" تێوەگلانی عێراق لە ململانێکان پێشینەیەکی مەترسیدارە". 

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند" تێوەگلانی عێراق لە ململانێکاندا پێشینەیەکی مەترسیدارە و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم دەستبەجێ یاداشتنامەیەک رادەستى نەتەوە یەکگرتووەکان و باڵیۆزى ئێران بکەن، بەئامانجى دووبارە نەبوونەوەى روداوێکى هاوشێوە، لە داهاتودا". 

هاوکات بەپێى هەواڵى میدیا عێراقییەکان، رێبەرى رەوتى سەدر ژورێکى عەمەلیاتى لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی لەسەر هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر پێکهێنا و تیایدا ژمارەیەک پەیوەندی ناوخۆیی و دەرەکی لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و حکومی بە ناونیشانی پێشینەیەکی مەترسیدار لەسەر ئەو هێرشانە ئەنجام دەدات.


PM:03:20:13/03/2022