بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا شۆفێرانی تاکسی ئاگادار دەکاتەوە کەوا سبەینێ هەینی بەنزین لە دوو بەنزینخانە دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند" بە مەبەستی کارئاسانی بۆ شوفێرانی تاکسی بڕیاردرا لە سبەینێ هەینی ١٨ی ئاداری ٢٠٢٢ هەردوو وێستگەی (مژدە و بامۆکی سێ) تەرخانبکرێت بۆ تەکسی بە سستمی تاک و جووت لە بری وێستگەکانی شاوان و کۆکار".
ئەمڕۆ بەشێک لە شۆفێرانی تاکسی لە شاری سلێمانی بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین و شێوازی دابەشکردنی بەنزینی عیراقی گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.