بڕیارە به‌شه به‌نزینی هه‌فتانه‌ی تاكسیه‌كانی شاری كه‌ركوك زیاد بكرێت و له بری (١٠٥) لیتر، هه‌فتانه (١٢٠) لیتر به‌نزینیان پێبدرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان، ئه‌مڕۆ حسێن تاڵب عه‌بود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له شۆفێرانی تاكسی له شاری كه‌ركوك كۆبوه‌ته‌وه و بڕیاریداوه پێدانی به‌شه به‌نزینی هه‌فتانه‌یان بۆ زیاد بكات.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان بڕیاریداوه به زیادكردنی به‌نزینی هه‌فتانه بۆ شۆفێرانی تاكسی، به‌جۆرێك هه‌ر كۆبۆنێكی به‌نزین ده‌توانن (٤٠) لیتری پێ وه‌ربگرن، به‌مه‌ش هه‌فتانه ده‌توانن (١٢٠) لیتر به‌نزین وه‌ربگرن.