پۆلیسی توركیا لە نەورۆزی ئامەد (٢٩٨) كەسی دەستگیركرد

دوێنێ لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆزی ئامەدی باكووری كوردستان، پۆلیسی تورکیا (٢٩٨) کەسی دەستگیرکرد، کە (١٥٠) کەسیان منداڵن.

دوێنێ دووشەممە لە ئامەدی باكووری كوردستان ئاهەنگی یەک ملیۆنی نەورۆز بەڕێوەچوو، لە بەیانییەوە چالاكییەكان دەستیانپێكرد و تا شەو بەردەوام بوون، بەڵام لە ڕێوڕەسمەکەدا پۆلیسی دەوڵەتی توركیا هێرشی كردە سەر ئاهەنگگێڕان و ژمارەیەك كەسی دەستگیر كرد.

بەپێی زانیارییەکان، لە هێرشەکە هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەلانیکەمەوە (٢٩٨) کەس، کە (١٥٠) کەسیان منداڵن دەستگیرکران، هاوکات ئەو کەسانەی دەستگیرکراون تائێستا لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد ڕاگیراون.


PM:03:13:22/03/2022