لەبارەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانەوە پێشنیارێک دەکرێت

 
بەرپرسێکی خانەنشینی سلێمانی پێیوایە کە ھەر کەسێک خانەنشین بێت مووچەکەی بۆ بنرێنەوە ئەو فەرمانگەی پێشتری دەوامی لێکردووە و، بەمەش کێشەی قەرەباڵغی چارەسەر دەبیت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاراز حەمە غەریب، بەرێوەبەری خانەنشینی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی " ژمارەی بانکەکان بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان کەمە و پێویستە زیاتر بکرێن، بەم رێگەیە دەتوانرێت کێشەی قەرەباڵغی لەکاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشیناندا چارەسەر بکرێت".
  
ئاراز حەمە غەریب پشینیاریش دەکات ھەر کەسێک خانەنشین بێت لای ئەوان مامەڵەکانی بۆ بکرێت، بەڵام مووچەکەی بۆ بنرێنەوە ئەو فەرمانگەی پێشتر دەوامی لێکردووە و مووچە لەوێ وەربگرێت، تا قەرەباڵغی لەبانکەکان کەمبێتەوە.  
  
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێشتر بەپێی ژمارە مووچەیان دابەشدەکرد، بەڵام سەرکەتوو نەبوو، چونکە خانەنشینان وەکو پێویست پێوەی پابەند نەبوون.  



PM:06:12:31/03/2022