لە ئیدارەی سۆران و لەناو شارەکە بەهۆی ئاگرەوە گڕ بەردەبێتە ماڵێک و ئافرەتەکە بەشێکی زۆری جەستەی دەسووتێت و مناڵێکیش بەشێکی کەمی دەسووتێت.
دوای گەیاندنی دایکەکە کە ناوی ( شانازە ) و خەڵکی باڵەکایەتییە، بە نەخۆشخانە لەبەر زۆری سووتانی جەستەی گیانی لەدەستداوە.
هەرچی مناڵەکەیەتی سووتانەکەی سووکە و باری تەندروستی جێگیرە.
تا ئێستا پۆلیسی ئەو ئیدارەیە هیچ راگەیاندنێکی بڵاونەکردۆتەوە.