لە بەشێك لە نەحۆشخان سەرەكییەكانی سلێمانی خزمەتگوزارییەكان راگیران


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی گرفتی نەبوونی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ بەشێك لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی راگەیاند.


سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە "لە ئەمڕۆوە (٣ - ٤ - ٢٠٢٢) بەهۆكاری گرفتی نەبوونی دەرمان و كەرەستە و پێداویستییە پزیشكییەكان بەشێك لەناوەندە تەندروستییەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیمان هەریەك لە نەخۆشخانەكانی (هیوا- منداڵبوون - د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان - پسپۆڕییەكانی دڵ - بانكی خوێن ) بەشێكی زۆری  خزمەتگوزارییەكانیان ڕادەگرن.



AM:10:19:03/04/2022