وێنە.. ماریا هەورامی سەرنجی بینەرەکانی ڕادەکێشێت

کچە گۆرانیبێژی لاوی هەورامان و کوردستان، ماریا هەورامی لە نوێترین دەرکەوتنیدا بە چەند وێنەیەک هەوادارەکانی بەسەر دەکاتەوە.
 
ماریا هەورامی لە نوێترین دەرکەوتنی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تازەترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی بەشێک لە بینەرەکانی.

ماریا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کورد، لەساڵی 1990 لەسلێمانی لەدایكبووە و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی میوزیکی تەواو كردووەو چەندان گۆرانی بەزاراوەی هەورامی و کرمانجی خواروو هەیەو، لەماوەی چەند ساڵێکدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە.


PM:10:05:03/04/2022