پسپۆرێکی بواری دارایی پێشنیارێک بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان دەکات

پسپۆرێکی بواری دارایی و بانک پێشنیارێک بۆ چارەسەری کاتی دابەشـکردنی مووچەی خانەنشینان دەکات و داوا دەکات دابەشکردنی مووچەی ئەو توێژە بەرنە ناو هۆڵە گەورە حکومییەکان.

هەوار شێخ رەوف پسپۆری بواری دارایی و بانک، دەڵێت " هەرچەندە ئەم چارەسەرە کاتییە، بەلآم لەم رەمەزان و گەرمایەدا ئەم پێشنیارە قوربانی و هیلاکبوونی خانەنشینان کەمدەکاتەوە، بەتایبەتی ئێمە ژمارەیەک زۆر هۆڵی حکومیمان هەیە و فێنکەرەوەشیان تێدایە".

لەو ڤیدیۆیەدا کە لە واڵی خۆی لە فەیسبووک دایناوە، دەڵێت " بردنی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بۆ هۆڵەکان لەم قۆناغدا زیانە گیانییەکان لەناو خانەنشیناندا کەم دەکاتەوە".





PM:07:03:04/04/2022