" سەفقەکە دەرکەوت د. نەجمەدین کەریمیش پاشەکشەی کرد"

سەفقەی نێوان پارتی و یەکێتی بەپێی قسەی چاودێرێک ئاشکرابوو ئەو دەمەی کە د. نەجمەدین کەریم پاشکەشەی کرد لە خۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
چاودێرێکی سیاسی بە سپی میدیای راگەیاند بە شێک لە سەفقەی نێوان پارتی و یەکێتی ئەوە بوو کە پارتی دەنگ بدات بە فواد مەعسوم بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بەرامبەر ئەوە "باڵی دەسترۆشتووی یەکێتی پاشکشە بە خۆ کاندیدکردنی د. نەجمەدین کەریم بکات".
بەپێی بۆچوونی چاودێرەکە ئەمرۆ پاش ئەوەی باڵی دەسترۆشتووی یەکێتی کە زانیان فواد مەعسوم دەرچووە، یەکسەر نەجمەدین کەریمیش پاشکشەی کرد.
ئەو چاودێرەی سپی باسی لەوە کرد کە ئەو سەفقەیە لەوە گەورەترەو لە رۆژانی ئایندەدا جومگەی تری لێ ئاشکرا دەبێت" چۆن ئێستا ئەوەی د. نەجمەدین ئاشکرا بوو".    



AM:11:53:24/07/2014