هەلی کار بۆ دەرچوانی بەشی ژینگە ڕاگەیەندرا

سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان هەلی كاری بۆ دەچووانی بەشی ژینگە ڕاگەیاند.

سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان هەلی كار بۆ دەچووانی بەشی ژینگە رایدەگەیەنێت و هەر دەرچوویەكی ژینگە كە ئارەزووی كاركردنی هەیە لەو پرۆژانەدا، دەتوانێت سیڤی خۆی پێشكەش بكات، عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەلی كار بۆ دەرچووانی بەشی ژینگە دەڕەخسێندرێت، كە لە هەرێـم ٨٠٧ دەرچووی ژینگە بوونیان هەیە.

وتیشی " ژمارەی ئەو پرۆژانەی ئەو دەرچووانە دەتوانن كاریان تێدا بكەن زۆر زیاترە، ئەوەش بە مانای ئەوە دێت كە كەسیان بێكار نامێننەوە ئەگەر ئەم رێكارە جێبەجێبكرێت".


ڕاشیگەیاند، "هەر دەرچوویەكی ژینگە كە ئارەزووی كاركردنی هەیە لەو پرۆژانەدا، دەتوانێت سیڤی خۆی پێشكەش بكات بۆ ئەو مەبەستە".



PM:04:53:11/04/2022