خانمە گۆرانیبێژی لاو، ماریا هەورامی کە هەمیشە چالاکییەکانی دەبێتە جێگای سەرنجی فانەکانی ئەمجارە لە رێگای ڤیدیۆیەکەوە هەوادارانی بەسەر دەکاتەوە.
ماریا هەورامی وەک زۆربەی جارەکانی تر بە جلی کوردیەوە دەردەکەوێت و جلی کوردی بۆتە سیمای پۆشینی ئەم هونەرمەندە. ئەمجارەش ڤیدیۆکەی بە جلی کوردیەوە بڵاوکردۆتەوە.
ماریا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کورد، لەساڵی 1990 لەسلێمانی لەدایكبووە و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی میوزیکی تەواو كردووەو چەندان گۆرانی بەزاراوەی هەورامی و کرمانجی خواروو هەیەو، لەماوەی چەند ساڵێکدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە.