كێشەی ژینگەپارێزەرانی دوكان چارەسەر كرا


قایمقامی دوكان رایدەگەیەنێت "لە سبەینێوە دەست دەكرێت بە خەرجكردنی شایستە داراییەكانی ژینگەپارێزان، دوای مانگرتن و ئەنجامدانی گردبوونەوەی ناڕەزایی ژینگەپارێزان".  

سیروان سەرحەد، قایمقامی دوكان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "دوای چەندین هەفتە لە مانگرتن و ڕاگرتنی كارەكانیان، سەرەنجام ئەمڕۆ بەشێك لە ژینگەپارێزان گردبونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا".  

  ناوبراو وتویەتی "هەمانكات پەیوەندیان بە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتەوە كردووە  و كێشەو داواكاری ژینگەپارێزانیان پێگەیاندووە، ئەوش فەرمانی كرد بە خەرجكردنی شایستە داراییەكانی ژینگەپارێزان".  




PM:11:14:12/04/2022