پێنج راگیراوی تری بادینان لە هەولێر دادگایی دەکرێن
شیروان شێروانی و مەسعود شەنگالی ئازاد دەکرێن

ئەمڕۆ چوار شەممە دۆسیەی پێنج چالاکوانی راگیراوی ناوچەی شیلادزێ چووە بەردەم خامەی داداگا لە هەولێر.

بەشدار حەسەن پارێزەری خۆشبەخش لە واڵی خۆی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیوویەتی " ئەمڕۆ دۆسیەی راگیراوانی ناوچەی شیلادزێ " محمود ناجی، یوسف شەریف، گۆڤان تاریق، ئەمجەی یوسف، نیجیرڤان بدیع، گەیشتە خامەی دادگای تاوانی دووی هەولێر، بە مەبەستی دیاریکردنی رۆژی دادگایی کردنیان".

لەلایەکی ترەوە ئەمڕۆ لە دهۆک پارێزه‌رانی كه‌یسی ده‌ستگیركراوانی بادینان رایانگه‌یاند " ئه‌مڕۆ دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دهۆك بڕیاری ئازاكردنی بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ شیروان تەها و مەسعود شنگالی ده‌ركردوه‌، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان ساڵێك و شه‌ش مانگیان له‌ زیندان به‌سه‌ربرد".

ئەم راگیراوانەی ناوچەی شیلادزی کە لەسەر ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانە راگیراون کە لەو ناوچەیە لە سالآنی رابردوودا رویان دا، زیاتر لە ماوەی ساڵێکە راگیراون بەبێ دادگایی کردن و ئەمەش بۆتە مایەی ناڕەزایەتی خێزان و رۆشنبیران و چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی لە کوردستاندا.




PM:04:09:13/04/2022