سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌سه‌ردانێكی ئاگادار نەکراو گه‌یشته ئیستانبوڵ و بڕیارە له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی به سه‌ردانێك گه‌یشته توركیا و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە" له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه ده‌كرێت".