وێنە.. ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی و ئەردۆغان بڵاوکرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١٥ی  نیسانی ٢٠٢٢ لە شاری ئەستەنبوڵ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كۆبووەوە.

 مەسرور بارزانی، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغاندا، تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەردوولا و دەرفەتەکانی ھاریکاری لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کرد.

مەسرور بارزانی لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١٥ی نیسانی ٢٠٢٢ لە شاری ئیستانبول، لە گەڵ بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووینەوە   باسی لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆمان دەربارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا کرد و جەختمان لە فراوانکردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کرد.

وتیشی " ھەردوولا خواستی خۆمان بۆ گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی و پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی، لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش، دووپات کردەوە".



PM:08:00:15/04/2022