گۆڕانكاری بەسەر دابەشكردنی مووچەی خانەنشیناندا دێت


وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری بەسەر دابەشكردنی مووچەی خانەنشیناندا هێنا ئەویش بە زیادكردنی رۆژەكانی دابەشكردن.

بەپێی ئەو لیستەی مووچەیەی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمەوە بڵاوكراوەتەوە، بڕیارە سبەینێ و رۆژی شەممە مووچەی خانەنشینانی شارستانی و رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتووش مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش بكرێن.

ئەم گۆڕانكارییە لە لیستی مووچەی خانەنشینان دوای ئەوە دێت لە مانگەكانی رابردوو چەند خانەنشینێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستان لە كاتی نۆرەگرتن بۆ مووچە گیانیان لەدەستدا.



PM:09:00:20/04/2022