ناوەندی گەردوونناسی نێودەوڵەتی لە ئیمارات لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" پێشبینیی ناکرێت لە ڕۆژی شەممە ٣٠ی نیسان بتوانرێت مانگ ببینرێت لەو وڵاتانەی کە بۆ مانگ دەگەڕێن".
ناوەندەکە لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا پێشبینیش دەکات، ڕۆژی دووشەممە ٢ی ٥ی ٢٠٢٢ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت، بەو پێیەش بێت ئەم مانگە موسڵمانان (٣٠) ڕۆژی تەواو بەڕۆژو دەبن.