لەبارەی دابەشکردنی مووچە خانەنشینانی سەربازی ئاگادار دەکرێنەوە

بەڕێوەبەری بانقی باخان لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" رۆژی سێشەممە مووچەی خانەنشینی سەربازی دابەش دەکرێت و بۆئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت". 

ئەمیرە جەلال عومەر بەڕێوەبەری بانکی باخان لە لێدوانێکدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند" بۆئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت و پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بەبێ گرفت بەڕێوەبچێت، دابەشکردنەکە دەکەین بە دوو بەشەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی سێشەممە مووچەی خانەنشینی سەربازی بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش دەکرێت کە بە پلەی نەقیب و رائید خانەنشین بوون و رۆژی چوارشەممەش بۆ پلکانی موقەدەم، لیوا، عەمید و عەقید دەبێت.


PM:05:31:24/04/2022