دەربارەی خۆکوشتنی سلێمان هەڵشۆی ڕوونکردنەوە دەدرێت

بەپێێ ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، گوایە سلێمان هەڵشۆی خۆی کوشتووە.

ئەمڕۆ ٢٩ی نیسان هەینی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ا وا بڵاوکراوەتەوە گوایە (سلێمان هەڵشۆیی)گیانی لەدەستداوە، بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن (بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕین)ی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان دڵنیایی تەواو کرایەوە لە سەلامەتی تۆمەتبار (سلێمان هەڵشۆیی) وە هیچ هەوڵێکی نەداوە بۆ خۆ کوشتن و زیان گەیاندن بەخۆی.

بۆیە بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕای گشتی لەوە دڵنیا دەکاتەوە کە (سلێمان هەڵشۆیی) سەلامەتە و هیچ هەوڵێکیشی بۆ خۆکوشتن نەداوە.

ئەو دەنگۆیانە مەرامێکی لە پشتە بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕێڕەوی لێکۆڵینەوە، بۆیە بەڕێوەبەرایەتیمان ڕێکاری یاسایی لەدژی ئەو پەیج و ئەکاونتانە دەگرێتەبەر کە هەواڵی نادروست لەم شێوەیە بڵاودەکەنەوە.

سلێمان هەڵشۆیی لەسەرەتایی دەستگیرکردنەیەوە بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بە ماددەی ٤٥٦ لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و تا ئێستاش لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیدا دەکرێ و بەردەوامە.

 



PM:09:32:29/04/2022