هەولێر.. شۆفێرانی بار هەڵگر جارێکی دیکە گرد بوونەوە

ئەمڕۆ بەشێك لە شۆفێرانی بارهەڵگر جارێكی دیكە لە پارێزگای هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامداو ڕێگای هەولێر گوێریان داخستووە.

 

ئەمڕۆ یەكشەممە، ٨ی ئایار، بەشێك لە شۆفێرانی بارهەڵگر خۆپیشاندانیان ئەنجامداو ڕێگای هەولێر گوێریان داخستووە، هاوكات لە ڕێگەی خەبات هەولێر و ئیفراز هەولێریش خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

 

ئەو شۆفێرانە ئاماژە بە ئەوە دەكەن، بەناوی ڕێگاوبان و بەناوی كێشانی بارەكانیان پارەیان لێوەردەگیرێت بۆ هەر كێشانێك بڕی پێنج هەزار دینار دەدەن.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، چەند جارێك ئەو شۆفێرانە گردبوونەوەیان ئەنجامدا، لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكەیان پێدرا، بەڵام وەك خۆیان ئاماژەی پێدەكەن تا ئێستا گرفتەكەیان چارەسەر نەكراوە.



AM:09:41:08/05/2022