وێنە.. بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەدا تەقییەوە

سوپاى عێراق و هێزەکانى پێشمەرگە لە چوار لاوە ئۆپراسیوانێكی سەربازی بەرفراوانیان لە سنووری نێوان هەردوو قەزای خورماتوو و كفری دەستپێکرد و لەوکاتەدا،  بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکى پێشمەرگەدا تەقییەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢، محەمەد چەوری جێگری فەرماندەی لیوای ١٤٤ی پێشمەرگە بە پێگەى فەرمى یەکێتى ڕاگەیاند "لە كاتی هەڵمەتی كێوماڵكردن و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكەی ئەمڕۆی ناوچەی داودە لە نزیك گوندی پەڵكانە بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەمدا تەقییەوە و جگە لە زیانی ماددی كە بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبوو". 

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ هێزێكی زۆری پێشمەرگە لە لیواكانی ١٤٤ و١٧  و هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان و سوپای عیراقی لیوای ٥٢ی فیرقەی ١٤و بەرپەرچدانەوەی خێرا و لیوای ٥٢ی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی لە چوار قۆڵەوە ئۆپراسیوانێكی سەربازی بەرفراوانیان لە سنووری نێوان هەردوو قەزای خورماتوو و كفری دەستپێکرد

ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنەکە بۆ كێوماڵكردنی زنجیرە چیای غەرە و گوندەكانی پەڵكانە و شۆراو و قۆریچای كە ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە بووەتە مۆڵگە و حەشارگەى چەکدارانى داعش



PM:02:07:12/05/2022