شەپۆلی سێهەمی شەڕی تایفی لەبەغدا بەردەوامە

لەناوەڕاستی مانگی رابردووەوە شەڕی تایفی لەبەغدا سەریهەڵداوەتەوەو رفاندن‌و کوشتن و فرێدانی تەرمەکانیان لەنێو خۆڵ و خاشاکدا بۆتە دیاردە لەشاری بەغدا.
بەپێی راپۆرتێكی کەناڵی ئەلعربیە شەپۆلی سێهەم پاکتاوکردنی تایفی لەشاری بەغدا دەستی پێکردووەو هێندە بەسە ناوت (عومەر)بێت بۆ ئەوەی بکۆژرێێت.
بەپێی هەواڵی کەناڵەکە رۆژ نییە چەند تەرمێک لە شوێنی خۆڵ و خاشاک فڕێدان لەبەغدا نەدۆزرێتەوە.
لەو ناو بەغدا ئەوەی ئەو کارانە دەکات زیاتر میلیشیا شیعەکانن، ئەوانەی لەناوچەکانی موسڵیش دەیکەن چەکدارانی داعشە.
شەپۆلی یەکەمی کوشتن لەسەر شوناسی تایفی، سەرەتا لە سەردەمی رووخانی بەعس دەستیپێکرد لەو دەمەدا کە گەڕەکە شیعەو سونەکان لەیەک جیابوونەوە. شەپۆلی دووم دوای تەقاندنەوەی مەزاری شیعەکان بوو لە سامەرا لە ٢٠٠٦دا، ئێستا بەغدا دوای هاتنی داعش لە شەپۆلی سێهەمی پاکتاکردنی تایفیدا دەژی.  



AM:10:53:29/07/2014