دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی گۆڕانکاری بەسەردا دێت

بەمەبەستى کەمکردنەوەى قەرەباڵغى لەسەر بانکەکانی سلێمانی، بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو بەپێی كۆدەكانی خانەنشینان، مووچەكانیان خەرج بکرێت. 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بانکی مەڵکەندی شاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" لە مانگەکانی داهاتوودا، مووچەی خانەنشینی شارستانی بەپێی کۆدەکانی خۆیان لە بانکەکەیان لە ماوەی پێنج ڕۆژدا دابەش دەکرێت".  

بانکەکە لە خشتەیەکدا ڕوونیشیکردەوە، ڕۆژانی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی شارستانی بەپێی کۆدەکان جیاکراوەتەوە و هەر ڕۆژێک بەپێی کۆدەکان بەشێک لە خانەنشینان مووچە وەردەگرن.   


PM:02:10:15/05/2022