مووچەی خانەنشینان بە سیستمێکی نوێ دابەش دەکرێت

بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە بەردەم بانکەکان، لە ئەمڕۆوە بەپێی کۆد مووچەی خانەنشینانی شارستانی لە شاری سلێمانی دابەش دەکرێت.

بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەو کۆدەی کە لە ئەمڕۆوە بڕیارە مووچەی خانەنشینانی پێدابەشبکرێت، ژمارەیەکە لەسەر پێناسەکانی خانەنشینان نووسراوە و بە گوێرەی خشتەیەکیش کە ئامادەکراوە ئەمڕۆ مووچەی ئەو خانەنشینانە دابەشدەکرێت، کە ژمارەی کۆدەکانیان لە ١٠ هەزارەوە دەستپێدەکات بۆ ٢٧ هەزار".

ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی خشتەکە، سبەینێ یەکشەممە مووچەی خانەنشینانی کۆدی ژمارە ٢٨ هەزار بۆ ٢٩ هەزار دابەشدەکرێت و رۆژی دووشەممەش مووچەی خانەنشینانی کۆدی ژمارە ٣٠ هەزار بۆ ٣١ هەزار دابەشدەکرێت".

روونیشیکردەوە، رۆژی سێشەممەی داهاتوو مووچەی خانەنشینانی کۆدی ژمارە ٣٢ هەزار بۆ ٣٣ هەزار دابەشدەکرێت و رۆژی چوارشەممەش مووچەی خانەنشینانی کۆدی ژمارە ٣٤ هەزار بۆ ٣٦ هەزار دابەشدەکرێت. 

هاوکات لای خۆشیەوە پەیمان فەریق بەڕێوەبەری بانکی کشتوکاڵی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵ و مانگەکانی داهاتووی خانەنشینان بەپێی کۆدی سەر پێناسەی خانەنشینان خەرج دەکرێت، بەگوێرەی ئەم خشتەیە:

رۆژی یەكەم كۆدەكانی ٣٥-٣٦

رۆژی دووەم كۆدەكانی ٣٧-٣٨

رۆژی سێیەم كۆدەكانی ٣٩-٤٠

رۆژی چوارەم كۆدەكانی ٤١-٤٢


PM:12:01:21/05/2022