کامپی مەخموور بۆردوومان کرا

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا لەناو کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور ئۆتۆمبێلێکیان بۆردومان کرد، تا ئێستا زیانەکانی  بۆردومانەکە نەزانراوە.

رزگار محەمەد، قایمقامی قەزای مەخمور لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لەناو کامپی مەخمور (کامپی شەهید ڕۆستەم) ئۆتۆمبێلێکی بۆردوومانکردوە و تائێستا بە فەرمی زیانەکانی بۆردومانەکەوە نازانرێت".

باسی ئەوەشی کرد، بەرپرسانی کامپی مەخمور داوایان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی مەخمور کردووە بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی بۆردوومانەکە هاوکارییان بکەن، بۆیە لەئێستادا ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن رەوانەی ناو کامپەکە کراوە.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەرئەمڕۆش دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا گوندی توتەقەڵی سەر بە ناحیەی ئاغجەلەریان لەسنوری قەزای چەمچەماڵ بۆردومانکردو دوو هاوڵاتی بوونە قوربانی.



PM:02:28:21/05/2022