حكومەتی هەرێم راژەی فەرمانبەران رێك دەخاتەوە


حكومەتی هەرێمی كوردستان كار لەسەر رێكخستنەوەی راژەی فەرمانبەرانی دەكات بەجۆرێك بە‌داتاو زانیارییە‌كانی سیستمی بایۆمە‌تری،‌ كار لە‌سە‌ر دامە‌زراندنی میلاكی ئە‌لكترۆنی بكرێت لە‌چوارچێوە‌ی ھە‌یكە‌لیە‌تی ئە‌نجومە‌نی راژە‌.

ئەمڕۆ قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆك وە‌زیران سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌یە‌كی كرد كە‌ تایبە‌ت بوو بە‌چۆنییە‌تی رێكخستنەوەو كارو ھەیكەلییەتی ئە‌نجومە‌نی راژە‌ی فە‌رمانبە‌رانی حكومە‌تی ھە‌رێم.

بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوە، گفتوگۆ كرا لە‌بارە‌ی چۆنییە‌تی كارو دەوری ئەنجومەنی گشتی راژەو رێكخستنەوەی میلاكات و دروستكردنی میلاكی ئەلیكترۆنی پشتبە‌ست بە‌داتاو زانیارییە‌كانی بایۆمە‌تری كە‌ یە‌كێكە‌ لە بڕگەكانی یاسای چاكسازی.

هەروەها هاتووە "بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌ش لە كۆبوونە‌وە‌ بڕیاردرا، پشتبە‌ست بە‌داتاو زانیارییە‌كانی سیستمی بایۆمە‌تری،‌ كار لە‌سە‌ر دامە‌زراندنی میلاكی ئە‌لكترۆنی بكرێت لە‌چوارچێوە‌ی ھە‌یكە‌لیە‌تی ئە‌نجومە‌نی راژە‌".

راگەیەنراوەكە وتویەتی "ئامانج لە دامە‌زراندنی ئەنجومە‌نی راژە‌، رێكخستن و دانانی پەیكەری وەزارەتە‌كان و رێكخستنی پلەبەندی و دابە‌شكردنی راژەی فەرمانبەران بەپێی پێویستی و شارە‌زایی و پسپۆڕییان و دیاریكردنی پلەی وەزیفی و وەسفی وەزیفی فەرمانبەران لە ئەرك و كارەكانیان لەناو دامەزراوەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پێناو باشتر خزمەتكردنی ھاووڵاتیان".



PM:07:56:24/05/2022