"فرۆشتنی زەوییەكانی پڕۆژەی چاڤی لاند بۆ کاتێکی نادیار دواخرا"

بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەیەک لە زەوییەكانی ناو پرۆژەی چاڤی لاند، بخرێنە زیادكردنێکی ئاشكرا و بفرۆشرێن، بەڵام ئەو پرۆسەیە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

لەمبارەیەوە دانا محەمەد، پارێزەری خاوەن پشكەكانی پڕۆژەی چاڤی لاند ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بە فرۆشتنی (٥٠) دۆنم زەوی بەشێك لە جەستەی چاڤیلاندی لێدەبێتەوە، (١٥٥) ملیار دینار سەرمایەی چاڤیلاند لە دەستی خاوەن پشكەكان دەڕوات". 

ئەوەشی خستەڕوو، چاڤی لاند بە پارەی خەڵك دروستكرا، ئەو پارەیە بۆ پەردەپۆشكردنی گەندەڵی بەكار هات.

دوێنێ ژمارەیەک لە خاوەن پشکەکانى پڕۆژەی چاڤیلاند لەسەر فرۆشتنى پشکەکانى پڕۆژەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا هەڵوێستی فەرمی خۆیان ڕاگەیاندو باسیان لەوەکرد، ئاگامان لە قەرز نییە، چەند ساڵە خێرمان لە چاڤی لاند وەرنەگرتوە، پێویست بوو دادگا پێش دەرکردنی بڕیارەکە ئێمەی بانگ کردایە وەک شەریکی هاوبەش، وەک چۆن دادگا لەم ڕۆژەدا بۆ دانەوەی قەرزەکانی پڕۆژەکە لە دائیرەی تاپۆی دوو بەشێک لە موڵکەکانی پڕۆژەکە لەڕێی زیاکدکرنەوە دەفرۆشێت، حسابی بۆ ئێمەش بکردایە. 


PM:02:05:25/05/2022