كۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق دواخرا


پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەو كۆبونەوەیەی بڕیار بو سبەی ئەنجامبدرێت بۆ رۆژی سێشەممەی داهاتو دواخرا.

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، كۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمان كە بڕیار بوو سبەینێ سازبكرێت ، بۆ كاتژمێر 10ی بەیانی  رۆژی سێشەممە دواخراوە، بێ ئەوەی روونكردنەوەی زیاتر بدات.

رۆژی پێنجشەممەی رابردو پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی و بەئامادەبونی 275 پەرلەمانتار كۆبوەوە، كۆبونەوەكەی پەرلەمان لە یەك برگە پێكهاتبو كە بریتی بو لە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەتاوانناساندنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل، لەكۆبونەوەكەشدا بەكۆی دەنگی پەرلەمانتاران پڕۆژەكە پەسەندكرا.



PM:10:17:28/05/2022