ڤیدیۆ.. كۆتا نامەی ماریا سامی لەگەڵ دایكی بڵاوکرایەوە

دایكى (ئیمان سامى) ناسراو بە ماریا، لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا ئه‌و نامانه‌ى بڵاوکردەوە، كه‌ چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ كوژرانى کچەکەی به‌یه‌كه‌وه‌ گفتوگۆیان كردووه‌.

دایكی ماریا سامی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆك، كۆتا نامەكانی خۆی لەگەڵ ماریای كچی بڵاوكردەوە، كە تێیدا ئەوكاتەی لە عەمرەیە نامە بۆ ماریا دەنێرێت و دەڵێت" ماریا خۆت پیشانی عەبدوڵا مەدە، بیخافڵێنە تا دێمەوە، وابزانم پەمپیان داوە، پێی بڵێ دایكم نایەتەوە و دەڵێت تۆ منداڵەكان بەخێوبكە، بەرگەی جەرگ سوتان ناگرم".

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە 

هاوکات دایکی ماریا لەسەر ئەو ڤیدیۆ نامانەی کە بڵاویکردووەتەوە دەڵێت" ماریا گیان گفتوگۆی نێوانمان کۆتاییهات، ماریا منت به تەنیا بەجێهێشت، ماریا خۆمنیش لە ناو ئەو هەموو کێشە و جەنجاڵیەدا لەتۆ بێنازترم، لە خوام داوایە لەو دونیا بەیەک بگەین، لە مەیدانی مەحشەردا بەیەکەوە بچینە مەحکەمەی ئیلاهی شەکوای حاڵی خۆمان لای پەروەردگاربکەین". 

ئيمان سامی ناسراو بە ماریا سام تەمەنی (٢٠) ساڵ بوو، دوو ڕۆژ پێش هەشتی مارسی ئەمساڵ بە دەستی براكەی لە شەقامی (١٠٠) مەتری شاری هەولێر كوژرا، دوای ڕووداوەکەش براكەی و مامێکی لە شاری كەركوك دەستگیركران، رووداوەكەش ناڕەزایەتی زۆرێک لە هاوڵاتیانی لێکەوتەوە.

@jargy_daya

ماریاگیان گفتوکۆی نێوانمان کۆتایی هات ماریا منت به تە نهابه جێ هێشت ماریا خۆمنیش لە ناو ئه و هه مو کێشەوجەنجاڵیادالەتۆبێنازترم تۆمنت بە تەنهاجێ هێشت لەوامداوایەلەودنیابەیکبگەین لەمەیدانیمەعشەربەیەکەوەبچینەمەحکەمەی ئیلاهێ شەکوایعاڵی خۆمان لای پهروەدگاربکە ین ئیلاهی ژیانی مەیانوێرانکردنەیانهێشت ئەمەشوەکوئەوان بەخۆشی لەودنیایهدابژین هیواموایە بدبینمەوەمارۆکە ی بێنازم

♬ original sound - تەنیا دایە

PM:07:08:30/05/2022