وەزارەتی دارایی بڕیارێكی سەبارەت بە خانەنشینان دەركرد


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی لەبارەی مافی خانەنشین ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان كرد.

سایتی باسنیوز نووسراوێكی وەزارەتی دارایی بڵاوكردەوە كە تیایدا بڕیارێكی نوێیە سەبارەت بە مافی خانەنشینان و ئەوانەی داوای (ئیستیقالە)یان كردووە.

لەو نووسراوەدا تایبەتە بە مافی خانەنشینی فەرمانبەرانی لەكار لادراو لەڕووی یاساییەوە بڕگەی پێنجەم لە ماددەی 1 لە یاسای خانەنشینی یەكگرتوو ژمارە 27ی ساڵی 2006 هەر فەرمانبەرێك لێخستن (عزل) یان كاركەناركردن (فەسڵ) بكرەی یان راژەكەی بەجێبێهێڵێت بەهۆی ناچاری و خزمەتەكەی لە 15 ساڵ كەمتر بێت ئەوا بەپەی بڕگەی سێ لە ماددەی 7 شایستەی مووچەی خانەنشینی دەبێت، بەڵام مووچەی بۆ خەرج ناكرێت تاوەكوو تەمەنی 45 ساڵ تەواو دەكات.

هەر بەپێی نووسراوەكە، ئەو فەرمانبەرانەی (اسقالە)یان كردووە بەبێ رەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار ئەوا شایستە مافی خانەنشینی نایانگرێتەوە.





PM:11:17:30/05/2022