فوئاد مه‌عسوم هەڕەشە دەكات
د. فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات ئەگەر زۆریلێبکرێت بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران. هاوكات ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، سوورن له‌سه‌ر كاندیدیكردنی نوری مالیكی بۆوه‌رگرتنی ویلایه‌تی سێیه‌م.
سەرۆککۆماری عێراق لە میانی پێشوازیکردنی لە پێکهاتەکانی عێراق و شاندی پارتە سیاسییەکان ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەو بە دەنگی هەموو پێکهاتەکان بووەتە سەرۆک و ئامادە نییە هیچ کەسێک دیاریبکات بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ئەگەر "کۆدەنگی لەسەر نەبێ”.
فوئاد مەعسوم وتویەتی "ئەگەر گوشاری بخەنەسەر ئەوا ئامادەیە واز لە پۆستەکەی بینێت.”
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، به ئاژانسی ( خه‌به‌ر)ی راگه‌یاند: "لیژنه‌یه‌كی چوارقۆڵی له هه‌ریه‌ك له‌فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆمار و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی‌و سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و میدحه‌ت مه‌حمود، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای قه‌زا و سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی بۆ ماوه‌ی پێنج ده‌قیقه كۆبوونه‌وه و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بریتییه له هاوپه‌یمانی نیشتمانی، نه‌ك ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا".
سه‌رچاوه‌كه، ته‌ئكیدیكرده‌وه، كه لیژنه‌كه رێككه‌وتن ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته بدرێت به هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ پێشكه‌شكردنی كاندیدی خۆی، روونشیكرده‌وه، مه‌عسوم و جبووری، جه‌عفه‌ری_یان دڵنیاكرده‌وه، كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كاندیدی هاوپه‌یمانی نیشتمانیدا ده‌كه‌ن "هه‌ركه‌سێك بێت".
له‌وباره‌یه‌وه، سه‌ركرده‌كه‌ی ئیئتیلافیده‌وڵه‌تی یاسا، وتی:" ئه‌گه‌ر فوئاد مه‌عسوم، هاوپه‌یمانی نیشتمانی رابسپێرێت بۆ پێكهێنانی‌حكومه‌ت، ئه‌وا ده‌بێته هۆی تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیئتیلافه‌كه‌مان له گه‌ڵ خودی سه‌رۆك كۆمار و لایه‌نه كوردستانییه‌كان،چونكه ئێمه ده‌نگمان داوه كاندیدی ئه‌وان و نابێت ئه‌و متمانه‌یه له‌ده‌ست بده‌ن".
ته‌ئكیدیشكرده‌وه، كه ئه‌وكات بێده‌نگنابن و په‌نا ده‌به‌نه به‌ر دادگای فیدڕاڵی، وتیشی: "پێكهێنانی حكومه‌ت، گه‌ر مالیكی نه‌بێت، ئه‌وا دوا ده‌كه‌وێت و ئه‌مه‌ش به زیان ده‌شكێته‌وه بۆ سه‌ر عیراق".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ئه‌وان جگه له مالیكی ده‌نگ به‌هیچ كاندیدێكی دیكه ناده‌ن، وتیشی: "ئه‌گه‌ر له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساش كه‌سێكی تر رابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، دڵنیابن كه ئیئتیلافه‌كه‌مان رازی نابێت".
PM:05:33:31/07/2014