لە دوێنێوە چوار شەممە سوپای تورکیا تۆپبارانی گوندی راڤینا لە دەڤەری بەرواری باڵا دەکات کە گوندێکی قەرەباڵغە.
گوندی راڤینا نزیکەی ٧٠ ماڵی تێدایە وسەر بە ناحیەی کانی ماسی قەزاری ئامێدیە لە دهۆک، دوێنێ بەخەستی دەوروبەری ئەو گوندە تۆپباران کرا.
بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە ترس و دڵە راوکێیەکی زۆر لەناو خەڵکی گوندەکەدا دروستبووە، هاوکات خەڵکەکە رێگایان لێگیراوە مەڕوماڵاتەکانیان بەخێو بکەن و کشتوکاڵ بکەن.
ڤیدیۆکە ببینە..