جۆنسن متمانەی پەرلەمانتارانی حیزبەكەی بەدەستهێنایەوە


بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا جارێكی دیكە توانی 59%ی دەنگی پەرلەمانتارانی حزبەكەی بەدەست بهێنێتەوە.

ئەمشەو لەمیانەی بەڕێوەچونی پرۆسەی دەنگدان بە مانەوە یان دورخستنەوەی بۆریس جۆنسن، لەپەرلەمانی بریتانیا بەدەنگی 211 پەرلەمانتار  كە دەكاتە رێژەی 59% مانەوەی لە پۆستەكەی مسۆگەر كردەوە. 

ئەوەش لەكاتێكدایە گراهام پرادی، سەرۆكی (لیژنەی 1922) لە پارتی پارێزگارانی بەریتانیا رایگەیاندبوو "ئەمڕۆ 359 پەرلەمانتاری حزبەكەمان دەنگدانێكی نهێنی لەسەر چارەنوسی بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیران لەپۆستەكەی ئەنجام دەدەن، هۆكارەكەشی بۆ ژمارەیەك پێشێلكاری و  بەڵگەنامەی سەرپێچی یاسایی دەگەڕێتەوە كە پەرلەمانتاران لەسەر سەرۆك وەزیران كۆیانكردوەتەوە، دیارترینیشیان دۆسیەی پێشێلكردنی رێكارەكانی كۆرۆنا یە كە بە "Partygate" ناسراوە".



PM:11:55:06/06/2022