میكانیزمێكی نوێ بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان دادەنرێت

بەرپرسێك لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "میكانیزمێكی نوێ بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی دادەنرێت و دەكرێتە كارتی ئەلیكترۆنی، خانەنشیان دەتوانن لەڕێگەی ئەپلیكەیشنێكی مۆبایلەوە موچە وەربگرن".  

ئەرشەد تەھا، راوێژكاری ئابوری پەرلەمانی كوردستان بە پێگەی فەرمی پارتی راگەیاندووە "بەپێی ئەو بەرنامەیەی لەلایەن تەكنەلۆژیا و زانیارییەوە دانراوە، مووچە هەنگاو بە هەنگاو بكرێتە كارت و ئەو فەوزایەی ھەبوو لە دابەشكردنی مووچەی خانەنشیناندا نەمێنێت و نۆرە نامینێت".  

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "سیستەمەكە دەكرێتە بانكی و لەڕێگەی كارتی ئەلیكترۆنییەوە دابەش دەكرێت و ئێستا دەست بە كار كراوە و سەرەتا وەكو تێست مووچەی خۆیان پێ وەرگرتووە.''  

هەروەها وتویەتی "ئەگەر موچە بكرێتە كارت نۆرەگرتن نامێنێت و دەتوانن لە ھەر بانكێك كە مووچەی لێ دابەش بكرێت، لەڕێگەی ئەپلیكەیشنێكی ناو مۆبایلەوە مووچە وەربگرن، بەتایبەت ئەوانەی كێشەیان لەگەڵ بەكارھێنانی تەكنەلۆژیا نییە".  

ئەرشەد تەها دەڵێت "خانەنشینان هەروەها دەتوانن لەھەر بانكێكی ئەھلییش ئەو ژمارانەی دێنە سەر حیسابەكەیان لەڕێگەی ئەلیكترۆنییەوە بیگوازنەوە بۆ ئەو شوێنەی دەیانەوێت و جگە لە بانكەكان لە ماركێتەكانیش دەتوانن كەلوپەل بكڕن".  




PM:11:26:07/06/2022