باڵیۆزخانەی ئەمریکا: هێرشەکەی سەر هەولێر دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر رووداوەکەی شەوی ڕابردووی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەو هێرشە هەڕەمەکییانە شوێنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان نابێتەوە". 

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کەمێک پێش ئێستا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند" سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین کە شەوی رابردوو کرایە سەر هەولێر و بووە هۆی برینداربوونی هاووڵاتییانی سڤیل و زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵەکانیان". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

جەختیش دەکاتەوە، ئەو هێرشە هەڕەمەکییانە شوێنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان نابێتەوە، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت و هەڕەشە لە سەلامەتی و ئاسایشی گەلی عێراق دەکات. 

لە بەشێکی تری ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەخت لەسەر پابەندبوون بە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکانمان و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە بەرەو ئامانجە هاوبەشەکەمان کە خۆی لە عێراقێکی ئاسایش و سەقامگیر و گەشەکردووی دیموکراسی دەبینێتەوە". 


PM:09:05:09/06/2022