بانكی رافیدەین: پێشینەی تا 50 ملیۆن دینار دەدەینە كارمەندانی سەربازی


بانكی رافیدەین رایدەگەیەنێت، لە ئێستاوە كارمەندانی بواری سەربازی وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری عێراق دەتوانن سەردانی لقەكانیان بكەن، بەمەبەستی وەرگرتنی پێشینەیەك كە بڕەكەی دەگاتە 50 ملیۆن دینار.

بانكی رافیدەین لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرجەم كارمەندانی بواری سەربازی هەردو وەزاتی ناوخۆ و بەرگری لەمەودوا دەتوانن سودمەندبن لەوەرگرتنی پێشینەكان كە لە 5 ملیۆن تا 50 ملیۆن دینار دەست پێدەكات. 

بانكەكە ئاماژەی بەوەكردوە، بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕم، كارمەندانی هەردو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری دەتوانن لە پارێزگاكانی بەغدا و باشور و ناوەڕاستی عێراق سەردانی لقەكانی بانكی رافیدەین بكەن، یاخود بەشێوازی ئەلیكترۆنی فۆڕم پڕبكەنەوە.

هەروەها روونیكردۆتەوە، لەڕێگەی لقەكانی بانكی رافیدەینەوە ئاسانكاری تەواویان بۆ دەكرێت، بەمەبەستی پێدانی قەرزەكە و دانەوەی پارەكەش بە قیستێكی درێژخایەن.



AM:09:48:10/06/2022