مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی
کوردستان ڕایگەیاند،" رێز له بڕیاره‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری
ره‌وتی سه‌در ده‌گرن".
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی
كوردستان له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه،
"رێز له بڕیاره‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ده‌گرین و بەدواداچون بۆ گۆڕانكاریه‌كان
ده‌كه‌ین".
ئەمەش لەکاتێکدایە، شه‌وی رابردوو موقتەدا سەدر،
رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیەندراوێکدا داوای له په‌رله‌مانتارانی ره‌وته‌كه‌ی كرد
كه نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی عێراق پێشكه‌شی محه‌مه‌د
حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكه‌ن، دواتریش حه‌لبوسی واژۆی له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی
په‌رله‌مانتاران كرد.