نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی سەبارەت بە دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر بڵاوكردەوە


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "بەنیگەرانییەوە لە دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عیراق دەڕوانین و هیوادارین هیچ ئاڵۆزی و پشێوییەك نەیەتە ئاراوە و ئەنجومەنی نوێنەران نوێنەرایەتیی هەمو عێراقییەكان بكات".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا كە لە  تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە رایگەیاند،"بە نیگەرانییەوە لە دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق دەڕوانین، هیوادارین هیچ ئاڵۆزی و پشێوییەك نەیەتە ئاراوە و ئەنجومەنی نوێنەران نوێنەرایەتیی هەمو عێراقییەكان بكات، داوا دەكەم هەمو لایەنە كوردستانییەكان یەكڕیز و تەبا و یەكگرتو بن".

شەوی رابردو لەسەر داوای موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، فراكسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق داوای دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەش بە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان كرد و حەلبوسیش رایگەیاند "رێز لە بڕیارەكەی رەوتی سەدر دەگرین، بۆیە واژۆیان لەسەر داواكارییەكەیان كردوە".



PM:08:16:13/06/2022