کەرکوک.. کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی هاوڕێکەی دەستگیرکرا

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە،  بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوەکەی راگەیاند و لە لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبار دانی بەوەداناوە کە بەهۆی ناکۆکییەوە هاوڕێكەی کوشتوە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی حوزەیران، لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، دوای دەستپێكردنی لێكۆڵینەوەكان گەیشتون بە سەرەداوی رووداوەكە و لەلایەن هێزەكانی نەهێشتنی تاوانەوە تۆمەتبارەکە دەستگیركراوە، لەکاتی لێکۆڵینەوەکانیشدا دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبار هۆکاری رووداوەکەی بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە کە ناکۆکی لەنێوانیاندا دروستبوە و لەو کاتەشدا "سەرخۆش بوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی ٢٢ی حوزەیران، تەرمی گەنجێك لە ناوچەی تسعینی ناوەڕاستی شاری كەركوك دۆزرایەوە، كە چەكدارێكی سەر بە لیوای ١٦ی میحوەری باكوری حەشدی شەعبی بوە و لە كامێرای چاودێریدا دەركەوتوە، کە لەگەڵ هاوڕێكانیدا دەبێتە شەڕیان.


 



PM:02:02:23/06/2022