وێنە.. ئەو کەسەی تۆمەتبار بوو بە کوشتنی دوو مامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەدین دەستگیرکرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی بازگه‌كان لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە کوشتنی  دوو مامۆستاکەی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر بڵاویکردەوە ، "بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەستگیرکراوە"

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ی حوزەیران ئاسایشی بازگەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا  ڕایانگەیاند، "ئەمڕۆ دوای ئاگادارکردنەوەی بەرێوەبەرایەتیمان لە لایەن بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە بوونی تاوانێکی کوشتن لە شاری هەولێر، دوای گشتاندن لە لایەن بازگەکانمان لە سنووری پارێزگای  هەولێر بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانرا کەسی تاوانبار دەستگیر بکەین و رادەستی یاسای بکەین، کە تۆمەتبار بووە بە کوشتنی دوو مامۆستای زانکۆ". 



PM:02:55:28/06/2022