ئێران.. لە هەفتەیەکدا ٣ دەرهێنەری سینەمایی دەستگیردەکرێن


جەعفەر پەناهی دەرهێنەری ناسراوی ئێرانی دەچێتە ریزی رەسوڵ ئاف و ئال ئە‌حمەد دەرهێنەرانی هاوڕێیەوە و، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی تێکدانی دۆخی ئێران دەستگیر دەکرێن.

ئاژانسی ( مهر )ی ئێرانی بڵاویکردەوە جەعفەر پەناهی لە تاران دەستبەسەرەو پەیوەندی بە دۆسیەی دەرهێنەر محەمەد رەسول ئافەوە هەیەو هەینی پێشوو دەستگیرکراوە.

ئاژانسی فرانسپرێس بڵاویکردۆتەوە کە پەناهی کە ٦٢ ساڵ تەمەنییەتی و بە یەکێک لە درهێنەرە ئێرانی و جیهانییەکان دەناسرێت و چەندان خەڵاتی نێودەوڵەتی وەرگرتووە، لەوانە خەڵاتی ورچی ئاڵتونی لە ڤیستڤاڵی سینەمای بەرلین لە ساڵی ٢٠١٥ لە سەر فلمی " تاکسی تاران".هەروەها بە باشترین سیناریۆ نووس خەڵات کرا لە ڤیستڤاڵی  " کان "ی ساڵی ٢٠١٨ دا لەسەر فلمی "سێ روو".
هەر لە ئێران پێشتر حوکمدرا بە زیندانیکردنی ٦ ساڵ و قەدەغەکردنی فلم و نووسین بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ، جگە لە قەدەغەکردنی قسەکردن بۆ میدیاکان.

ناوبراو پشتگیری بزووتنەوە ناڕازییەکانی ئێرانی کردووە.

رەسوك ئاف ئەحمەدی هاوڕیشی بە تۆمەتی تێکدانی دۆخی ئەمنی دەستگیرکراوە.

رەسوڵ ئافیش ٥٠ ساڵە چەندان خەڵاتی جیهانی وەرگرتووە لەوانە لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە بەرلین لەسەر فلمی " شەیتان " نییە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران هەینی رایگەیاند کە ئەو سێ هونەرمەندە بۆیە دەستگیرکراون بەیانێکیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکردۆتەوەو داوا دەکەن هێزە ئەمنیەکان چەک دابنێن.
  




PM:01:56:12/07/2022