ئەردۆغان بۆ بەرپرسانی عێراق: بەدیقەت بن لە ناوهێنانی تورکیا

ئۆردوغان سەرۆکی تورکیا بە ناڕاستەوخۆ لەیەکەم قسەکردنیدا لەسەر هێرشەکەی سوپاکەی بۆ سەر گوندە گەشتیارییەکەی زاخۆ، هەڕەشە لە بەرپرسانی عێراق دەکات.

میدکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئۆردوغان لە یەکەم کۆمێنتی لەسەر ئەو هێرشەی سوپاکەی کردیە سەر شوێنە گەشتیاریەکەی دهۆک،دەڵێت" بە دیقەت بن لە باسکردنی تورکیا و ناوهێنانی".

هەروەها وتیشی " ئەو جۆرە کارانە کاری پەکەکەن و پێشتریش ئەو کارانەیان کردووە کە مەبەست لێی تێکدانی ئەو پەیوەندییە باشەیە کە لەنێوان تورکیا و عێراق هەیە".

جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەو کارەیان " پەکەکە سەرلەنوێ بەو کارەیان رووی راستەقینەی خۆیان دەرخستەوە ". 

هەفتەی رابردوو سوپای تورکیا تۆپبارانی گوندی پەرەخی لە زاخۆ کردو ٩ هاوڵاتی عەرەب بوونە قوربانی و ٢٥ تریش برینداربوون.



PM:11:59:25/07/2022