ئەمڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی بەریتانیا له عێراق كۆبووه‌وه، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانیان به تایبه‌تى له بوارى نه‌وت و گازدا کرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم، پێشوازى له مايك برايسۆن ڕيچاردسۆن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد، له دیدارەکەدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسي عێراق، ده‌ستنيشانكردنى كانديدى پۆستى سه‌رۆك وه‌زيرانى داهاتووى حكومه‌تى فيدراڵى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانيان به تايبه‌تى له بوارى نه‌وت و گازدا، بۆمببارانكردنى ئه‌م دواييه‌ى كێڵگه‌ى گازی كۆرمۆر و بۆمببارانكردنى هه‌فته‌ى ڕابردووى سه‌يرانگه‌يه‌كى گه‌شتيارى له زاخۆ، تاوتوێ كران.
لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە" هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگي چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هاتنه كايه‌ى حكومه‌تێك كه ببێته هۆى جێگيربوونى سه‌قامگيري سياسى و ئه‌منى و بتوانێت خزمه‌تگوزارى و ده‌رفه‌تى كار پێشكه‌ش به هاوڵاتييانى عێراق بكات و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواستى عێراقييه‌كان بێت".
لای خۆشییەوە نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگي به‌رده‌وامي گفتوگۆى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تی عێراق كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانيان به تايبه‌تى له بوارى نه‌وت و گازدا، هه‌روه‌ها به پێويستى زانى كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له ڕيزبه‌ندي پێشه‌وه‌ى كاره‌كانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق بێت.