ڤیدیۆ.. ماریا هەورامی و ژاکان حەمە عەلی خان پێکەوە گۆرانییەک دەڵێنەوە

هەردوو هونەرمەندی لاو ماریا هەورامی و ژاکان حەمە عەلی خان لە کەشێکی هاوڕێیانەو تایبەت گۆرانییەک بە یەکەوە دەڵێنەوە.

ئەو دوو هونەرمەندە لاوە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتەیەکی کورتی گۆرانییەکەیان بڵاوکردۆتەوە، ئەمە یەکەمجارە پێکەوە دەربکەون و گۆرانی بڵێن.

تا ئێستا ئاشکرا نەبووە کە ئەم گرتەیە پرۆڤەیە بۆ کارێکی هونەری هەردوو هونەرمەند، یان هەروا ئارەزوویان بووە، ئەو گرتەیە بڵاوبکەنەوە بۆ هەوادارانیان.

ماریا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کورد، لەساڵی ١٩٩٠ لەسلێمانی لەدایكبووە و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی میوزیکی تەواو كردووەو، چەندان گۆرانی بەزاراوەی هەورامی و کرمانجی خواروو هەیەو، لەماوەی چەند ساڵێکدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە.

ژاکان لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ژاکان ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی کچێک و کوڕێکە بەناوی (زەنێ و زەند)، ناوبراو کچی هەردوو هونەرمەندی دیار (حەمە عەلی خان و شلێر محەمەد)ە، دەرچوی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانەو هەواداری خۆی هەیە.




AM:01:12:31/07/2022