فواد حسێن: ١٥٠ پێشمەرگە شەهیدبوون و ئەمرۆش بەنداوی موسڵ گیرا

‌کۆنگرەی رۆژنامەگەری هۆشیار زێباری و فواد حسێن
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری هاوبەشی نێوان هۆشیار زێباری و فواد حسێن لەسەر شەڕی داعش، فواد حسێن وتی" پێشمەرگە  ١٥٠ شەهیدی هەیە، بەدەیان هەزاریش ئاوارەی ئێزیدیش لە شاخی شنەگال لەوپەری بارێکی خراپدا دەژین".
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم فواد حسێن وتی " ١٥٠ پێشمەرگە لە هاتنی داعشەوە شەهیدبوون و ٥٠٠ پێشمەرگە برینداربوون".
فواد حسێن ئەوەشی راگەیاند کە ئەم بەیانییە داعش کۆنترۆڵی بەنداوی موسڵی کردووە.
هەرەوەها وتیشی داعش لە سوریاوە خۆی کۆدەکاتەوە هێز دەهێنیت بۆ بەرەی شەڕی موسڵ و هەولێر.
فواد حسێن وتیشی" لەمرۆەوە پارسەنگی هێز بە قازانجی هێزی پێسمەرگە شکاوەتەوە لەرووی سەربازی و سیاسیەوە".
هاوکات هۆشیار زێباریش کە وەک وەزیری دەرەوەی عێراق خۆی ناساندو ئەو پێش فواد حسێن قسەی کرد و وتی" شکاندنی داعش تەنها مەسەلەی کاتە".
هۆشیار زێباری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هەماهەنگی لەنێوان بەغداو هەرێم هەیە، بەغدا چەک و تەقەمەنی دەنێرێت بۆ هەرێم.



PM:09:25:08/08/2014