کونسوڵخانەی بەریتانیا: ئازادی ڕادەربڕین و میدیا كایەی گرنگن لە پرۆسەی دیموكراسی

کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێم لەبارەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسان و پەرلەمانتاران و چالاکوان لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە  و دەڵێت" زۆر نیگەرانین لەو مامەڵەکردنە". 

جەیمی هامیل جێگری کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات" زۆر نیگەرانین لەدەستگیرکردنی ئەندامانی پەرلەمان‌ و رۆژنامەنوسان‌ و چالاکوانانی سیاسی، کە دوێنێ لە خۆیشاندانەکاندا لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکران". 

ئەوەشی خستەڕوو، ئازادی رادەربڕینی دامەزراوە میدیاییەکان بەشێکی گرنگی پڕۆسەی دیموکراسییە.

بڕیاربوو ئێوارەی دوێنی شەممە خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە شار و شارۆچەکەکانی هەرێمی‌ ساز بکرێت، به‌ڵام به‌هۆی‌ ڕێگری هێزە ئەمنییەکان‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌‌ و هه‌ولێر و ده‌ستگیركردنی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ په‌رله‌مانتاران‌ و چالاكوانان‌ و ڕۆژنامه‌نوسان، خۆپیشاندانه‌كه‌ وه‌ك پێویست بەڕێوەنەچوو. 


PM:05:07:07/08/2022